وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، سبه‌ی دووشه‌م دمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا به سه‌ردانێك ده‌گاته به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: دمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا سبه‌ی دووشه‌م سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا پرسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و راوێژكردن له‌سه‌ر چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه و ته‌حه‌دا هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.