Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:43

گۆڕانكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نران

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گۆڕانكاری له‌ پۆستی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر و ڕاگرایه‌تی كۆلیژی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر و چه‌ند پۆستێكی تردا ڕاگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 16/4/2023 ده‌ركراوه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ گۆڕانكاری له‌ پۆستی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیدا كردووه‌ كه‌ خۆی له‌ 8 گۆڕانكاریدا ده‌بینێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ لیوا هێرش ئه‌حمه‌د كه‌ پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بوو، گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌باره‌یه‌تی گشتی پۆلیس/ به‌شی ئه‌فسه‌رانی ژێر فه‌رمان.

هه‌روه‌ها عه‌مید دیدار عمر ئه‌حمه‌د له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ولێر كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ (به‌وه‌كاله‌ت)، عه‌مید ئارام برهان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر.

هه‌ر له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌، عه‌مید دلێر نه‌جات یاسین له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باڵی وه‌رزشی له‌ ڕاگرایه‌تی كۆلیژی پۆلیس، عه‌مید شوان عاره‌ب سادق له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ و كاروباری شارستانی هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه‌ و كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر.

عه‌مید سوهێل نه‌جمه‌دین عه‌وڵا كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ و كاروباری شارستانی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها عه‌مید عه‌بدوڕه‌حمان ئیسماعیل كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاراسته‌كردن و ڕابه‌ریكردن مه‌عنه‌وی، عه‌مید عزه‌دین نه‌جمه‌دین محه‌مه‌د كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی زانیاری پارێزگاری هه‌ولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.