Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:27

له‌ ئاهه‌نگێكی له‌دایكبوون له‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌ كراوه‌ و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌ ئاهه‌نگێكی له‌ دایكبوون له‌ شاری دادفیڵ له‌ هه‌رێمی ئه‌لاباما له‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌ كرا و به‌هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون.

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه‌: شه‌وی ڕابردوو كه‌سێك له‌ هۆڵێكدا له‌ كاتی ئاهه‌نگی له‌دایكبوون له‌ هه‌رێمی ئه‌لاباما ته‌قه‌ی به‌نێو ئاماده‌بوواندا كردووه‌.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كاندا 4 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 20 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا: ڕووداوه‌كه‌ كاتژمێر 10:30ی شه‌و به‌كاتی ئه‌مه‌ریكا ڕوویداوه‌ و تا ئێستاش هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ و خودی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ دیار نین و نازانرێ له‌نێو ده‌ستگیركراوانه‌‌ یاخود نا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.