Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:42

وه‌زاره‌تی دارایی: سبه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی دووشه‌م فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌ت مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.

وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار (مانگی 3)ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ به‌رده‌وامه‌ و سبه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ی دووشه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

بۆ دووسبه‌ی سێشه‌میش فه‌رمانبه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار) مووچه‌ وه‌رده‌گرن، رۆژی چوارشه‌میش پشووی فه‌رمییه‌، بۆ رۆژی پێنجشه‌م كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار دێت و فه‌رمانبه‌رانی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌) مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌:-

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.