به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی تری ڕاگه‌یاند له‌وانه‌ی هێرشیان كردبووه سه‌ر گه‌نجێك و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوابەدوای ئەوەی دوێنێ شه‌موو هاووڵاتییەک لە شاری هەولێر لە پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا ئاشکرای کرد كه بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کراوەتە سەری و لێیان داوە و هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووە.
ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، ئەمڕۆ یەکشەمیش تیمەکان توانییان تۆمەتباری دووەم بەناوی (ك) دەستگیر بکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زیاتریش لەو بارەوەیه‌وه بەردەوامیی دەبێت.
هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیشی دڵنیا كرده‌وه كه پاراستنی سەروماڵی هاوشارییان و ئاسایش و ئارامیی شاری هەولێر ئەرکێکە و بەزاندنیان لەلایەن هەرکەس و گرووپێکەوە بێت هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.