بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی، كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ جینۆسایدی گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تیش كوردانی فه‌یلی به‌ڕێوه بچێت.
كۆنفرانسه‌كه له رۆژی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 2/5/2023 له ژێر چاودێری سه‌رۆك بارزانی و به پاڵپشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌لایه‌ن هه‌رسێ زانكۆی (سه‌ڵاحه‌دین – هه‌ولێر، دهۆك و سۆران) له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره له‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا چه‌ندان زانا و ئه‌كادیمی و مێژوونووس و کاسایەتیی شارەزای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی به‌شداری تێدا بكه‌ن و له‌مباره‌یه‌شه‌وه دوایين توێژینەوە و دەرەئه‌نجام و لێکۆڵینەوە و بەڵگەنامه‌ی مێژوویی بخرێنه ڕوو.
جینۆساید كه مه‌ترسیدارترین تاوانه كه ڕووبه‌ڕووی گه‌لان ده‌بێته‌وه، له مێژوودا چه‌نده‌ها تاوانی له‌و جۆره ئه‌نجامدراون، گه‌لی كوردستانیش وه‌كو گه‌لێكى ژێرده‌سته، به درێژایی مێژووی خۆی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كاندا به كۆمه‌ڵێك هۆكار و بیانووی جیاواز بریاری قڕكردن و جینۆسایدی له‌باره‌وه دراوه.
جینۆسایدی كوردانی فه‌یلیش شاڵاوێكی دڕندانه‌ی تر بوو كه ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به چه‌ندین قۆناغ له دژی كوردانی فه‌یلی ئه‌نجامیان دا و ئه‌م شاڵاوه‌ش له سه‌رده‌می به‌عسدا گه‌یشته لووتكه‌ی بێ به‌زه‌یی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.