Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:38

سەرۆکی حکومەت نزیکەی 15 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی خەرجدەکات

مەسرور بارزانی
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی چوارده‌ ملیار و نۆسه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی. ئەم بڕە پارەیە، بەمەبەستی گواستنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرجدەکرێت. خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، ئەویش بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان. بڕی پارەکە، لەسەر بوودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشێوەی کەمگەری بۆماوەی یەک ساڵ خەرجدەکرێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٧ـی نیسانی ٢٠٢٣

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.