Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 11:51

کۆمەڵەی فەلەکناسی سعوودییە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری کرد

کوردستان TV
100%

کۆمەڵەی فەلەکناسی سعوودییە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

کۆمەڵەی فەلەکناسی لە جددە ڕایگەیاند: لە مەککە ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی 04ـی 2023 خۆر لە کاتژمێر 06:42ـی ئێوارە ئاوا دەبێت و لەو کاتەشدا مانگ لەسەرووی ئاسۆوە دەبێت، ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێت، ئەوا دەتوانرێ بەڕوونی مانگ ببینرێ.

ئەمە لەکاتێکدایە کە نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 22ـی 04ـی 2023 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.

ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی دیکە، شیعە و سوننە، هەردوولا ڕۆژی 23ـی 03ـی 2023ـیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد، بەپێی ئەوەی کە نووسینگەی سیستانی پێشبینی دەکات ڕۆژی شەممە جەژن بێت و فەلەکناسی سعوودییەش ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژی هەینی جەژنە، چاوەڕوان ناکرێت ئەمساڵیش شیعە و سوننە بەیەکەوە جەژن بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.