Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:59

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر ڕۆژنامەنووسێک دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی پەلاماردان و هێرشکردنەسەر ڕۆژنامەنووسێک ڕاگەیاند، جەختیشی کردۆتەوە کە شاری هەولێر ناوەندێکە کە تێیدا میدیای ئازاد و سەربەخۆ ئازادانە کار دەکەن و پاراستنی میدیا و میدیاکارانیش وەک تەواوی چین و توێژەکانی تر پارێزراوە و دەپارێزرێت.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 04ـی 2023، هەواڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە لەبارەی ئەوەی کە لەناو بازاڕی شاری هەولێر هێرش کراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسێک لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەمبارەوە دەست پێ کرد و دەرکەوت، هاووڵاتییەک بەناوی ( ک.س.ع ) پەلاماری ڕۆژنامەوانێکی داوە.

ڕاشیگەیاند: لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار دەستیگر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا.

ئاسایشی هەولێر جەختی کردۆتەوە کە "شاری هەولێر وێڕای ئەوەی شاری ئاشتی و پێکەوەژیانە، ناوەندێکە کە تێیدا میدیای ئازاد و سەربەخۆ ئازادانە کار دەکەن و پاراستنی میدیا و میدیاکارانیش وەک تەواوی چین و توێژەکانی تر پارێزراوە و دەپارێزرێت."

بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیاییشی داوەتە هاووڵاتییان و هاوشارییانی هەولێر، "پاراستنی سەروماڵی هاوشارییان و ئاسایش و ئارامیی شاری هەولێر ئەرکێکە و بەزاندنیان لەلایەن هەرکەس و گرووپێکەوە بێت هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.