Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:33

سوودانی: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ڕێگەخۆشکەرە بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ڕێگەخۆشکەرە بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 04ـی 2023 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، لەمبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەیە کە لەگەڵ لیژنەکانی پەرلەمان لە کەرتە جیاجیاکان ئەنجامی دەدات، بە ئامانجی هەماهەنگی لەنێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان، کە بەشدارە لە سەرکەوتنی کارەکانی حکوومەت بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی بەرنامەی حکوومەتەکەی و جێبەجێکردنی کارە لە پێشینەکانی.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پیشەسازی و ڕێکخستنی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت کردەوە، بەتایبەت دوای ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕێگەخۆشکەرە بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی ساز دەکات.

لە کۆبوونەوەکە سوودانی ئەوەشی خستەڕوو کە حکوومەت گرنگی بە دۆسیەی وزە دەدات و پلانی بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت هەیە، کە شایەتحاڵی جێبەجێکردنی بوون بە وەبەرهێنان لە کەرتی گاز و هەوڵدان بۆ چوونە ناو بازاڕە جیهانییەکانی گاز و وەبەرهێنان لە پیشەسازی پترۆکیمیایی، کە ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت لەسەر ئایندەی ئابووری وڵاتدا، هەروەها پەرەپێدان لە کەرتی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە کە "بەردەوام کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پەرەپێدانی داهات و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی وڵات.''

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.