Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:35

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدییەکان ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

بەپێی ڕۆژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە 19ـی 04ـی 2023 بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدییەکان (جەژنی سووری ئێزدییەکان)، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

جەژنی چوارشەممەی سوور یەکێک لە گرنگترین جەژنەکانی ئایینی ئێزدییە، باوەڕیان وایە لەم ڕۆژەدا جیهان دروست کراوە، لەئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە ڕێوڕەسمەکانی بەڕێوەچوونی ئەو جەژنە دەستپێدەکات، کوردانی ئێزدی دەچنە پەرستگەی لالش و 365 مۆم و چرا وه‌ك نیشانەیه‌ک بۆ ڕۆژانی ساڵ دادەگیرسێنن. بۆ ڕۆژی دواتر کە چوارشەممەی سوورە، بە چەندین شێوە بەشداریی ئەو جەژنە ئایینییەی خۆیان دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.