Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:30

پۆلیس زانیاریی لەسەر کوژرانی کەسێک لە مۆڵێکی دهۆک دەدات

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ کەسێک کە خەڵکی کوردستانی تورکیایە لە مۆڵێکی دهۆک تەقەی لێکرا و کوژرا، پۆلیسی دهۆک لەمبارەیەوە زانیاری دەدات و دەڵێت، ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرا بووە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرکراوە.

ئەمشەو دووشەممە 17ـی 04ـی 2023 لە فاملی مۆڵی دهۆک کەسێک کە خەڵکی کوردستانی تورکیا بووە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، لەمبارەیەوە پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش داوە کە ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرا بووە و بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو کەسە نەزانراوە، پۆلیسی دهۆکیش لەمبارەیەوە هیچ زانیارییەکی نەداوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.