Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 12:15

154 قوتابخانە و باخچەی منداڵان لە هەولێر نۆژەن کرانەوە

کوردستان TV
100%

لە هەولێر قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی پۆلی خوێندن قوتابخانە و باخچەی منداڵان کۆتایی هات، بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار 154 قوتابخانە و باخچەی منداڵان بڕیارە هەڵمەتەکەش بەردەوامی هەبێت.

ئەمشەو دووشەممە 17ـی 04ـی 2023 لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە و  ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێر خوازی بارزانی ڕێوڕەسمی پڕۆسەی کۆتاهاتنی قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی پۆلی خوێندن قوتابخانە و باخچەی منداڵانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێر بەرێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکە پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی بە تەواوبوەنی نۆژەنکردنەوەی 154 قوتابخانەو پاخچەی ساوایان دەڕبڕی کە گوژمەی زیاتر لە 5 ملیار دیناری بۆ تەرخان کرابوو،  ئەوەشی وەک بنەمای ڕاستەقینەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە پێدا.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە وەک کارنامەی کارەکانیش بڕیارە هەڵمەتی دووەمی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکان بەردەوامی هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.