پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کرد و کۆبوونەوەی پەرلەمان کۆتایی هات.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 04ـی 2023 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵانی 2023، 2024، تەواو کرد و کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجە کۆتایی بە خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵانی 2023، 2024، 2025 هێنا.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان خوێندنەوەی سێیەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025 ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.