شەوی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ،خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ تەواو كرد و دانیشتنەكەشی تا ئاگاداركردنەوەی زیاتر دواخست.
لەلایەكی دیكەوە موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند :چاوەڕێی ئەوە دەكەین كە وادەی دەنگدانی كۆتایی لەسەر بودجە لە مانگی پێنجدا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەیلێك هەیە بۆ كەمكردنەوەی بابەتی بەكاربەر لە لایەنی ئۆپەراسیۆن و بەرزكردنەوەی بڕی گەشەپێدانی هەرێمەكان لە 2.5 ترلیۆنەوە بۆ 4 ترلیۆن دینار.
چاوەڕێ دەكرێت وادەی دەنگدانی كۆتایی لەسەر بودجە لە مانگی داهاتوودا بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.