Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:35

نرخی دۆلار لە هەولێرو بەغدا بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلار بە 144 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا. لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ دووشەممە  نرخەكەی 144 هەزار و 100 دینار بووە.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە، بەوپێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 144 هەزار و 400 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش بە 142 هەزار و 400 دیناربووە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.