Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:43

ژووری پارێزەرانی دادگای قەزای مەخمور دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكانی هەولێر دەكەن 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای بەرایی قەزای مەخمور ، ژووری پارێزەرانی مەخمور گردبوونەوەیەكیان لەهەمبەر دەست درێژیكردنە سەر محەمەد سۆفی یابە ،پارێزەری هاوپیشەیان سازكرد .
لەگردبوونەوەكەدا داوایان كرد تاوانباران بەزووترین كات دادگایی بكرێن و توندترین سزا بدرێن.
هەروەها بە ناوی ژووری پارێزەرانی مەخمور دەستخۆشیان لە هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر كرد كە ئارامی و سەقامگیری شارەكە دەپارێزن و توانیان لەماوەیەكی كەمدا تاوانباران دەستگیربكەن و رادەستی یاسایان بكەن .

 هەواڵ - كارزان كاكل


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.