لە چوارچێوەی چاودێرییەكاندا، رووسیا كەشتیگەلی باڵتیكی خستە حاڵەتی ئامادەباشی باڵا بۆ جەنگ.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندن لە كەشتیگەلی دەریای باڵتیك، كەشتیگەلەكە لە چوارچێوەی چاودێریكردنی هێزەكانی بنكەكە لە دەریای باڵتیك، خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی باڵا بۆ جەنگ و دەستی بە مانۆڕ كردووە.
لەو مانۆڕەدا كە لە ناوچەی كراسنۆدار-ی رووسیا ئەنجام دەدرێت، زیاتر لە هەزار و 500 سەربازی سەربە كەشتیەگەلەكە، 10 كەشتی جەنگیی، 50 ئامێری سەربازیی و فڕۆكە و هێلیكۆپتەر بەشدارن.
وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو لە 14ی نیساندا رایگەیاند كە كەشتیگەلی زەریای هێمن لە چوارچێوەی چاودێریدا خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی باڵا بۆ جەنگ.
سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رێنمایی دابوو بە وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی، سێرگی شۆیگو كەشتیگەلی رووسیا بەردەوام بێت لە چاودێریی.
رووسیا كەشتیگەلی باڵتیكی خستە حاڵەتی ئامادەباشی باڵا بۆ جەنگ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.