بەتۆمەتی دزیكردن، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین و پۆلیسی ڕێكاریی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە دەستگیركرا كە دزی لەكۆگای سكاڵاكار كردبوو.
هەروەها پۆلیس دەڵێت: لەئێستادا تۆمەتبار (ج،م،ع لە دایكبووی 1991) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
دەشڵێت: لەلایەكی دیكەوە لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی ڕێكاریی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بڕێك پارەی لەهاوڵاتییەك دزیبوو.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، لەئێستادا تۆمەتبار (أ،ع،ك لەدایكبووی 1992) بەناسنامە عەرەبی سوریا، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
دوو تۆمەتبار دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.