Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:36

ڕەوشی كەش و هەوای رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بزانە 

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاماژە بەوەدەكەن كەوا لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژە دا  ناوچەكەمان كەشێكی نیمچە ناسەقامگیری دەبێت، واتە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە بارانی كەمی هەیەو لە زۆربەی كاتەكان ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە . بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەنتەری شارەكان لە نێوان 25-28 پلەی سیلیزی و لە ناوچە شاخاووییە بەرزەكانیش لە نێوان 15-18 پلەی سیلیزی و ناوچە نیمچە شاخاوییەكانیش 20-24 پلەی سیلیزی دەبێت. 
هەروەها دەڵێت: رۆژی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری باران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شاری دهۆك و دەوروبەری لەگەڵ بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای هەولێر هەیە . پلەكانی گەرما-ش بە گشتی  كەمێك روو لە نزم بوونەوە دەكات.
 هەروەها ڕۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتی لەگەڵ ئەگەری كەمێك باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەیە، لە گەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە ( 2 – 3) پلەی سیلیزی . 
ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتی , لەگەڵ كەمێك نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1-2) پلەی سیلیزی .
هاوكات بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی دەشڵێت: ئەگەری گۆڕانكاری لەكەش و هەوادا هەیە لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە لە ئەنجامی نا جێگیری كەشی ناوچەكەمان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.