Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:02

تەرمی شلێر فەتحوڵڵا لە ڕووباری باڵەکایەتی دۆزرایەوە 

کوردستان TV
100%

كاتژمێر 3:20 خوولەكی ئەمرۆ سێشەممە 18_4_2023 لە دووەم ڕۆژی بەدواگەڕاندا، تەرمی شلێر فەتحوڵڵا لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران و خەڵكی ناوچەكە لەناو رووباردا دۆزرایەوە. 
دواتر بە هەوڵی تیمی مەلەوانی تەرمەكەی لەناو شەپۆلەكانی ڕووبار دەرهێندرا و ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران دەكرێت بۆ توێكاری و لێكۆڵینەوە. 
دوێنێ دووشەممە 17_4_2023 لەكاتی شوشتنی جلی منداڵەكانی لەسەر ڕووبار، شلێر فەتحوڵڵا، كە ماڵیان لە دڕەی سەر بە ناحیەی وەرتێیە لەسەر ڕێگای هامڵتۆن و كاری ئاژەڵداری دەكەن، قاچی لەسەر بەردێك هەڵدەخلیسكێت و كەوتە نێو ڕووبار و خنكا.  
كەریم سمكۆ- پەیامنێر
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.