Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:43

سوپای توركیا ڕێگری لە هاووڵاتیان و كاسبكارانی گوندە سنوورییەكان دەكات 

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەك لە گوندە سنورییەكانی دەشتی هێرت و گەڵی شێخ زادان بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18/4/2023/ سەربازانی سوپای توركیا چوونەتە چیای زراران و گەرووی كایەرەشك  كە شوێنی كاروكاسبی هاووڵاتیانە بۆ كۆكردنەوەی گیابەهارییەكان لەوێ ڕێگریان لە كاسبكاران كردووە و نەیان هێشت بچنە شاخەكانی ئەو سنوورەو گژوگیای بەهاری  بهێنن .
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد كە بۆ یەكەم جارە سوپای توركیا دەچێتە ئەم شوێنە و تاوەكو ئێستا سەربازانی توركیا هەر لەوشوێنە ماوەتەوە و ڕێگری لە هاووڵاتیان دەكەن .
جێگای باسە لەساڵانی ڕابردوو بە هۆی هەبوونی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە، سوپای توركیا بەقووڵای 30 كیلۆمەتر هاتۆتە ناوخاكی هەرێمی كوردستان و چەندان سەربازگەی لە سەرلوتكەی شاخ و بەرزایەكانی خواكوڕك و دەشتی هێرت و بەرازگر جێگیر كردوون.

 

مەهدی داود/ پەیامنێر
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.