Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:16

هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، له‌ سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنی نەوتی هه‌رێمی كوردستان دەست پێ دەکاتەوە.

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز له‌ پەرلەمانی عێراق گوتی: ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە تەواو بووە و لەم هەفتەیە یاخود سه‌ره‌تای هەفتەی داهاتوو هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ نه‌وت دەست پێ دەکاتەوە.

گووتیشی: ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوە و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە نەوت و غاز گفتوگۆ کرا، هه‌روه‌ها هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا.

سه‌باح سوبحی هه‌روه‌ها گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی ڕاشكاوانه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد كه‌ تەنیا چه‌ند بابەتێكی تەکنیکی ماوە، ئەوانیش لەم دوو ڕۆژەی داهاتوو تەواو دەبن و دوای ئه‌مه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ به‌فه‌رمی ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌شی دا كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه واژۆكردنی‌ هەندێک گرێبەستی بچووك ماوە لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن.

ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی كه‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە كه‌ پۆستی جێگری بەڕێوبەری کۆمپانیای سۆمۆ بۆ کورد دەبێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوەڕێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن ناوی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە ڕەوانە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.