Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:07

حكوومه‌تی عێراقیش پشووی رۆژانی جه‌ژنی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیاری له‌سه‌ر پشووی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ركرد.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا پشووی رۆژانی جه‌ژن له‌ داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌ دووسبه‌ی پێنجشه‌م رێكه‌وتی 20ی نیسان ده‌ست پێ بكات تاكو رۆژی دووشه‌م 24ی نیسانی داهاتوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پشووی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی دیاری كردبوو.

حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پشووه‌كه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تاكو رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو، جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌م ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.