پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه به‌م ئێواره‌یه کەندەڵانێک به‌سه‌ر شوانكارێكی گه‌نجی خه‌ڵكی كفری ڕووخاوه و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
عه‌قید عه‌لی جه‌مار قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له چه‌مێكی گه‌ڕه‌كی ئه‌وبه‌ری شارۆچكه‌ی كفری کەندەڵانێک به‌سه‌ر گه‌نجێكی شوانكار ڕووخاوه.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه ناوی (شاهۆ شێروان حاجی حوسێن)ـه و له‌دایكبووی ساڵی 2001ه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ڕووخانی کەندەڵانەکە، به‌داخه‌وه گه‌نجه‌كه ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا ته‌رمی گه‌نجه‌كه له‌نێو کەندەڵانەکە ده‌رهێنراوه و به مه‌به‌ستی توێكاری ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شارۆچكه‌ی كفری كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.