سهرۆك بارزانی ئهمشهو سێشهم پهیامێكی پیرۆزبایی به بۆنهی جهژنی چارشهمبا سۆر بڵاو كردهوه و تێیدا سهری ساڵی ئایینی ئێزیدی له سهرجهم خوشك و برایانی ئێزیدی پیرۆز كرد.
سهرۆك بارزانی له پهیامهكهدا ڕایگهیاند "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم".
سهرۆك بارزانی ڕاشیگهیاند " هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن".
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامه پیرۆزباییهكهی سەرۆك بارزانییه بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر):-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی(چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا
مسعود بارزانی
18ـی نیسانی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.