سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری دیسبۆڕگ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، دوو كه‌س به چه‌قۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر هۆڵێكی وه‌رزشی و له‌نێو هۆڵه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێكیان به سه‌ختی بریندار كردووه.
خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له ئه‌ڵمانیا پێی ڕاگه‌یاندین: ڕووداوه‌كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری دیسبۆڕگ ڕوویداوه و تێیدا دوو كه‌س به چه‌قۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی جلگۆڕینی هۆڵێكی وه‌رزشیدا بوون.
ڕاشیگه‌یاند: چه‌قۆ وه‌شێنه‌كان له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا چوار كه‌سیان به سه‌ختی بریندار كردووه كه له‌نێو هۆڵه‌كه به‌نیازی وه‌رزشكردن بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌ندامانی پۆلیسی هه‌ردوو شاری دیسبۆڕگ و ئیسن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
په‌یامنێرمان جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا هیچ كام له چه‌قۆ وه‌شێنه‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون و هه‌ردووكیان ڕای كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.