پۆلیسی پارێزگای دیوانییه بڕیاری دا به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، لێخوڕینی ماتۆڕسكیل له‌نێو شه‌قامه‌كانی پارێزگاكه‌یان قه‌ده‌غه بكات.
پۆلیسی پارێزگای دیوانییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای دیوانییه بڕیاردرا هاتوچۆكردن و لێخوڕینی ماتۆڕسكیل له شه‌قامه‌كانی پارێزگا به درێژایی رۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان قه‌ده‌غه بكرێت.
ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه له كاتژمێر 7ی شه‌وی سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا كۆتا رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان كاری پێ ده‌كرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بڕیاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و ناو شار و شه‌قام و بازاڕه‌كانه تا هاووڵاتییان رۆژانی جه‌ژن به‌شێوه‌ی ئاسایی و دوور له ژاوه‌ژاو به‌ڕێ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.