Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:02

ئه‌مڕۆ چه‌ند بڕیارێك بۆ مه‌ڕداره‌كان ده‌ركرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم بەسەرپەرشتی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت پەیوەست بە چوونی مەڕداران بۆ کوێستانەکانی سنووری قەزاکانی چۆمان و سیدەکان ئەنجامدرا.

دوای دانیشتن لەگەڵ قائیمەقامی چۆمان و سیدەکان و هەروەها  بەشداربوونی بەڕێوەبەرانی ئاسایشی هەردوو قەزاکە، بریاردرا بە پێکهێنانی دوو لێژنە، لێژنەیەک تایبەت بە چۆمان و لێژنەیەک تایبەت بە سیدەکان.

لە کۆبوونەوەكەدا، چەند بڕیارێک بۆ مه‌ڕداره‌كان دەرکران کە ئەمانەن:-

1.  دیاریکردنی رۆژی 20ی 5ی 2023 بۆ مەڕدارەکان بۆ مەبەستی چوونیان بۆ کوێستانەکان.

2.  هەر مەڕدارێک دەبێت رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار وەربگرێت.

3. بۆ گواستنەوە، مەڕدارەکان پێویستە بە ئۆتۆمبێل ئاژەڵەکانیان بگوازنەوە بۆ شوێنی مەبەست.

4. لەپێناو سەلامەتی خاوەن ئاژەڵان و هاووڵاتییان، بردنی ئاژەڵەکان بە پیادە قەدەغەیە و رێگە پێدراو نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.