ئەمشەو سێشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بهیاوهری بهرپرسان و ژمارەیەک لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، لە گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر، پڕۆژهی دروستكردنی یاریگهی بارزانی نەمری کردهوه.
پارێزگارى هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوان و یاریزانان و لاوانى گەڕەکى نەورۆز، ڕایگەیاند "لە پێشتر بەڵێنى ئەوەمان دابوو کە ئەم یاریگهیە دروست بکەین، ئەمڕۆ خۆشحاڵین بەکردنەوەی و بردنەسەری بەڵێنەکەمان کە خزمەتێکى زۆر بە وەرزشوانان و لاوان دەکات".
گوتیشى "دڵنیایی بە هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین له گهیاندنى پڕۆژه خزمهتگوزارییهكان بهردهوام دهبین و هەرچى لە تواناماندابێت بۆ خزمهتكردنى هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان پێشکەشى دەکەین".
یاریگهی بارزانی نەمر لە گەڕەکی نەورۆز بە گوژمەى (555 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بە پێی ستاندەراتی نێودەولەتی دروستکراوە و پێکهاتووە لە 2 ههزار شوێنی دانیشتن و 2 ژووری خۆگۆڕین.
جۆری چیمەنەکەی (19000 تال لە یەک م2)یە و لەلایەن فیفاوە ڕێپێدراوە و ئیسفەنج لەژێر چیمەنکەدا هەیە کە لە هیچ یاریگهیەک نییە و دروستکراوی کەرەستەی هۆلندیە، ههروهها دوو گۆلی ئەلەمنیۆم ستانداردی جیهانی بۆ دانراوە، ئەوە جگە لە هەبوونی سیستەمی فلتەر کە ئاو لە ژێرەوە تسریف دەکات بە درێژی 702م درێژی و هەبوونی چوار تاوەری کارەبا کە پێکدێت لە 48 لایتی 400 واتی و هەبوونی شەش نیزامی مەڕەشەی ئاودان کە لە کاتی کارکردن بە شێوەی ئۆتۆ بەرز دبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.