Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:59

سەرۆکی حکوومەت سەردانی ناو بازاڕی شاری هەولێری كرد

کوردستان TV
100%

ئەمشەو سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و کاسبکاران و ئامادەکارییەکانی هاووڵاتییان بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، سەردانی بازاڕی هەولێری کرد.

لەمیانی سەردانەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چایخانەی مەچکۆ کە یەکێکە لە چایخانە کلتوورییەکانی شاری هەولێر و دەکەوێتە نزیک قەڵای هەولێر، چاوی کەوت بە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و وێڕای هەواڵپرسین و بەدواداچوون بۆ دۆخی ژیان و کاریان، هاووڵاتییان وێنەی یادگارییان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرت.

مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویدا خۆشخاڵی خۆی دەربڕی کە توانیویەتی ئه‌مشه‌و لەگەڵ هاووڵاتییانی شاری هەولێر بێت و ڕایگەیاند "زۆر پێخۆشحاڵم و هیوادارم هەمیشە هەروا شاد بن و ئەوەی پێمان بکرێت، ئێمە دەیکەین بۆ ئەوەی خەڵک ئاوا بتوانێت بە ئارامی لەم وڵاتە و لەم شارە خۆشەویستەدا بتوانن بێنە دەرەوە. منیش زۆر خۆشحاڵم ئەمشەو توانیم بێم لە خزمەتیاندابم".

ئەمە لە کاتێکدایە كه‌ ئێوارەی رۆژی یەکشەمی ڕابردوو، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ کاسبکار، پیشەوەر، دەستگێر و دوکاندارانی نێو بازاڕی هەولێر کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.