رۆژی 5-4-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار-ی بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی سبه‌ی پێنجشه‌ممه 20ی4ی2023، مووچەی هەریەك لە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان،سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابەشدەكرێت.
به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش كۆتایی به مووچه‌ی مانگی سێی ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێت.
دوێنێ سێشه‌ممه18ی4ی2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بە بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشەممە و سبه‌ی پێنج شەممە دەوامی ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت كە ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.