Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:57

سەرۆکوەزیرانی عێراق: ئەرکی سەرشانمانە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بکەین

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند کە ئەرکی سەرشانیانە، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکەن.

محەمەد شیاع سوودانی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە میدیاکاران باسی ژمارەیەک رۆژەڤی کرد لەنێویاندا پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ قەزای شنگال و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەباری پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ قەزای شنگال رایگەیاند کە لەئێستادا، 200 ھەزار ھاووڵاتی دانیشتوانی قەزای شنگال ئاوارەی ھەرێمی کوردستانن و گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە، پێویستی بەگرتنەبەری رێکاری ئەمنیی و سیاسیی ھەیە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی دەست پێ کردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم رایگەیاند کە لە چوار ئەم مانگە، رێککەوتنێک کە دەبێتە مایەی ریکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر لەنێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان واژوو کرا و گوتی:
"لەدەستدانی داھاتی 475 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ژمارەیەکی گەورەیە و زیان بەھەمووان دەگەینێت. لە چەند رۆژی داھاتوودا، گرێبەست لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوو دەکرێت.
 رۆژی چواری ئەم مانگە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سەرۆکوەزیرانی عێراق،  سوودانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،  رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان واژوو کرا.
محەمەد شیاع سوودانی راشیگەیاند کە ئەرکی سەرشانیانە، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی فیدراڵیی رایگەیاند، پشکی ھەرێم لە بوودجەی گشتیی فیدراڵییدا، ھیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە کە بەڕێژەی 12،67لەسەدا دیاری کراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.