دوای دیدارو کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، شاندی سەربازی وەزارەتی بەرگری ئیتالیا بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ ئەلیساندرۆ گراسانۆ، لەگەڵ ستافی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە.
بە ئامادەبوونی لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان و لیوا روکن هۆشمەند حیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەومیرە، لەدیوانی وەزارەت لەگەڵ جەنەڕاڵ ئەلیساندرۆ گراسانۆ، سەرۆکی شاندی وەزارەتی بەرگری ئیتالیا و شاندێکی یاوەری کۆبوونەوە.
لەدیدارێکدا کە عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت و کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کودستان ئامادەیبوون، تاوتوێی پەڕەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و تیمی سەربازی سوپای ئیتالیا کرا.
هاوکات میکانیزمی داهاتووی ئەو وڵاتە لە هاوکاریکردنی وەزارەت لە رووی مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە و پلانی داهاتووی سوپای ئیتالیا لەهەرێمی کودستان خرایە بەرباس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.