Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:40

یەک بەرمیل نه‌وتی خاو بە 84 دۆلار و 36 سه‌نت مامەڵەی پێوە كرا

کوردستان TV
100%

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 36 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ سێشه‌ممه‌18ی4ی2023، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە85 دۆلار و 08 سەنت و رۆژەکەی بە 84دۆلار و 77 سه‌نت تەواو کرد. ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ش ، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسه‌دا 0،28 دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە 84 دۆلار و 36 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 80 دۆلار 50 سەنت فرۆشرا.

چاوەڕوانییەکان لەبارەی ئەگەری زیادکردنی سوو لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە رۆڵی هەبوو لە دابەزینی نرخی نەوت.

ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریکا، مەزەندەی ئەوەی کرد کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا هەفتەی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا، دوو ملیۆن و 675 هەزار بەرمیل کەم بووبێت. لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوو یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا دوو ملیۆن و 464 هەزار بەرمیل کەم بکات. مەزەندەی کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا لەسەرووی چاوەڕوانییەکان، بە کاریگەریدانان لەسەر ئەگەری زۆربوونی داواکاری لەسەر نەوت، بووەتە هۆی ئەوەی نزمبوونەوەی نرخی نەوت سنووردار ببێت.

ئەمڕۆ فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا داتاکانی پەیوەندیدار بە یەدەگە فەرمییەکانی نەوتی خاو بڵاو دەکاتەوە.

هەروەها دەرخستەکانی جموجۆڵە ئابوورییەکانی چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهان، کاریگەرە لە سنووردارکردنی نزمبوونەوەی نرخی نەوت.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 84 دۆلار و 93 سەنت بۆ 85دۆلار و 39 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 84 دۆلار و 22 سەنت بۆ 83 دۆلار و 97 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.