Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:30

وەزیری پەروەردە و پارێزگارى هەولێر پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی 18 پۆلی گوندی کۆریان بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.4.19، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی 18 پۆلی گوندی کۆریان لە هەولێر بەسەرکردەوە.
لە بە سەرکردنەوەکەیاندا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و کێشە و کەم و کوڕى و پێداویستیەکانیان کۆڵییەوە و دەستخۆشیان لە ستافى سەرپەرشتیار و کرێکاران و ئەندازیارانکرد پڕۆژەکە کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان.
جێگەى باسە، پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی 18 پۆلی گوندی کۆری، کە ئێستا لە قۆناغى کۆتاییدایە و بڕیارە لە دەسپێکى پرۆسەى خویندنى 2023-2024 بکرێتەوە، لە 2021.11.7، لەلایەن  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دواى ڕوودانى لافاو لەو ناوچەیە بەردى بناغەى دانراوە، کە زیاتر لە 800 قوتابیی دانیشتوانی گوندی کۆری لەو قوتابخانەیە سوودمەند دەبن، ئەم قوتابخانەیە لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان وەک ئەرکێکی نیشتمانی و دەستباربوونى حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.