Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:32

گوتەبێژی سەربازیی سەرۆکوەزیران: سەعد کەمبەش بە یارمەتی سێ کەس لە بنکەی پۆلیس ھەڵاتووە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سەربازیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند، سەرۆکی پێشووتری دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق، سەعد کەمبەش کە بەتۆمەتی گەندەڵی بە چوار ساڵ زیندانکردن سزادرابوو، بە یارمەتی سێ کەس لە بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم لە بەغدا ھەڵاتووە.

لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە 11ی ئەم مانگە، دادگای ناوەندیی بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، بەتۆمەتی گەندەڵی چوار ساڵ زیندانی بۆ سەعد کەمبەش دەرکرد و لە 21ی ئەم مانگە ناوبراو دەستگیر کرا و لە بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم دەستبەسەرکرابوو.

گوتەبێژی سەربازیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ باسی لەوەیش کردووە کە سەعد کەمبەش بەیارمەتی سێ کەس لە بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم ھەڵاتووە و براوە بۆ شوێنێکی نەزانراو.

راشیگەیاندووە کە لیژنەی لێکۆڵینەوە، دەستی بەسەر ژمارەیەک بەڵگەی تایبەت بە ھەڵاتنی سەعد کەمبەش لە بنکەی پۆلیسدا گرتووە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم دەستبەسەر کراون.

سەعد کەمبەش درەنگانی شەوی دوێنێ سێشەممە لە بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم لە بەغدا ھەڵات و تا ئێستا دەستگیر نەکراوەتەوە.

رۆژی 12ی ئەم مانگە دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاندبوو کە دادگای ناوەندیی تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی، بەتۆمەتی زیان گەیاندن بە سامانی گشتیی، سزای چوار زیندانیکردنی بۆ سەرۆکی پێشووتری دیوانی وەقفی سوننە، سەعد کەمبەش دەرکردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.