دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار 10 تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 10 تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.
باسی لەوەیش کردووە کە دەستگیرکراوەکان بەناوی جیاجیا لەناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاریان کردووە و لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین کردەی تیرۆریستییان دژبە ھێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.