Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:26

له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا ده‌كرێته‌ بێبه‌رامبه‌ر

کوردستان TV
100%

لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، بێبەرامبەر دەبێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیمیا و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرانبەر ئەنجامدەدرێن.
فه‌رمانگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" ئەمەش لەپێناو ئەوەیە، کە سەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت، سوودمەند ببن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.