Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:37

هەولێر.. پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی شەقامی 30 مەتری جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی شەقامی 30 مەتری و بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی  کوردستان بەردەوامە کە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی باران لە سەنتەری شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە دوو ملیار و 429 ملیۆن و 370 هەزار دینارە و دەکەوێتە سەر شەقامی 30 مەتری بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تا شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆی هەولێر، درێژیەکەى 1220 مەترە و 1000 مەتری پرۆژەکە تەواو بووە، لەو 1000 مەترەش 500 مەتری قیرتاو کراوە و چەند مانگێکە کراوەتەوە و شۆفێران هاتوچۆی لەسەر دەکەن و 220 مەتری پرۆژەکەش تەواو نەکراوە و ئێستا کارکردن تێیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.