Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:33

هیندستان لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە پێش چین کەوت

کوردستان TV
100%

بەپێی داتای نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێستا هیندستان لە ڕیزبەندی زۆرترین ژمارەی دانیشتووان پێش چینی گرتووە و زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی هەیە، ئەمە لەوانەیە دووچاری کێشەی ئابوورییان بکاتەوە، بەڵام ئابوورییەکەشی بەردەوامە لە گەشەسەندن.

ژمارەی دانیشتووانی هیندستان ملیارێک و 428 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە کە کەمێک زیاترە لە ژمارەی دانیشتووانی چین کە ملیارێک و 425 ملیۆن کەسە، بەپێی ڕیزبەندی جیهانیی دانیشتووانی نەتەوەیەکگرتووەکان.

پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانی هیندستان لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت و بگاتە  ملیارێک و 668 کەس تاوەکو ساڵی 2050 لەکاتێکد ژمارەی دانیشتووانی چین بۆ نزیکەی  ملیارێک و 317 کەس کەم دەبێتەوە.

هیندستان کە نیوەی دانیشتووانەکەی تەمەنیان لە خوار 30 ساڵەوەیە، فشارێکی زۆر لەسەر حکوومەتەکەی دروست دەکات بەهۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو ملیۆنەها کەسەی کە دەچنە ناو بازاڕی کارەوە، لەکاتێکدا هیندییەکان لە کارە کشتوکاڵییەکان دوور دەکەونەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵانی داهاتوو ئابووری هیندستان بەخێرایی گەشە بکات، ئەمە لەکاتێکدا کە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو میوانداری لووتکەی گرووپی 20 دەکات و پێشبینی دەکرێت ئابووری هیندستان لە ساڵی 2047ـدا بگاتە 40 تریلیۆن دۆلار.

ئابووری هیندستان لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 6.9% پەرەی سەندووە، ئەمەش بووەتە یەکێک لە خێراترین گەشەندنی ئابووری بەراورد بە وڵاتانی دیکە بەپێی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.