Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:31

تەقینەوەیەک لە کەرکووک ڕووی دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ تەقینەوەیەک لە شاری کەرکووک ڕووی دا و بەپێی گوتەی پۆلیس تەقینەوەکە بەهۆی نارنجۆکێکەوە بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی 04ـی 2023 تەقینەوەیەک لە نزیک پردی سێ سەنتەری شاری کەرکووک ڕووی دا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، "تەقینەوەکە بەهۆی نارنجۆکێکەوە بووە."

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان لە ئەنجامی تەقینەوەی نارنجۆکەکە ڕاشیگەیاند، "هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو نارنجۆکە نەکەوتووەتەوە."

پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 

هەڵۆ جەباری- کەرکووک

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.