Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:41

لێژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیار لەسەر دەستنیشانكردنی ڕۆژی جەژن دەدات

کوردستان TV
100%

لێژنەی باڵای بینینی مانگ ڕاگەێندراوێكی لەبارەی بڕیاردان لەسەردەستنیشانكردنی ڕۆژی جەژن بڵاوكردەوە كە تایدا هاتووە:
بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەمین ڕۆژی" جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز " ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (29) ڕەمەزانی ساڵی 1444 كۆچی بەرامبەر بە 20⁄ 4⁄ 2023، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی ،ھەروەھا بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەكیەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بەپێی بنەما شەرعییەكان لەناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان، چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لەسەر دەستنیشانكردنی ڕۆژی جەژن دەدات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.