Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:55

كەشناسی عێراق: سبەی باران دەبارێ

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات، بارانبارین لە سبەینێوە دەست پێ بكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا هاتووە "كەش و هەوا بۆ سبەینێ هەینی، لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای دەڤەری باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت ، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجار ڕەشەبا-شی لەگەڵدا دەبێ.
هەروەها لە ناوچەكانی باشوور كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور دادەبەزن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم و هەورە بروسكە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باشوور كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت ،لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە شوێنە جیاوازەكان، سەبارەت بە پلەكانی گەرما-ش لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرز دەبێتەوە .
ئاماژەی بەوەدا كە "كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، لە هەندێك شوێن هەورە بروسكە دەبێ، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەورە بروسكە لە شوێنە جیاوازەكان لە هەموو ناوچەكانی وڵات دەبێت.
هەروەها كەشی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە پێشبینیكراوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە   20– 4 - 2023  
كەش/ ئاسمان  لەنێوان نیمچە هەور و  هەوری تەواو  دەبێت لەگەڵ دابارینی تاوە باران و بروسكە بەشیوەی لابەلا لەناوچەكانی هەرێم كە لەناوچە شاخاوییەكان كاریگەری زیاتر دەبێ .
پلەكانی گەرما/  كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەرخۆ  - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك لەناوچەكانی باشووری خۆرئاوای هەرێم چالاكتر دەبێ بۆ سەروی 30كم/ك 
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 - 10 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  هەینی   21– 4 - 2023  
كەش/ ئاسمان هەور دەبێ لەگەڵ رێژنە باران و بروسكە سەرەتا لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم دەبارێت  پاشان كاریگەری بۆ زۆربەی  ناوچەكانی هەرێم درێژدەبێتەوە كە پێشبینی دەكرێت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور بڕی دابارین لەم ناوچەیە مامناوەند بێت,  بۆ كاتەكانی شەو كەش جێگیر دەبێتەوە.
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە لەگەل  تۆمارەكانی ئەمرۆ بە (3-4) پلە  .
خێرای با / لەسەر خۆ  - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك . 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 - 10 ) كم  دەبێت . لەكات و شوێنی دابارین لەنێوان (6-7)كم دەبێت
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  27پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 24 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  25 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  31 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  
20-  4 -  2023
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.