Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:04

لە نەخۆشخانەیەكی ئاكرێ كیسێكی 6 كیلۆگرامی لە سكی كچێكدا دەردەهێندرێت

کوردستان TV
100%

لە نەخۆشخانەی منداڵان و ئافرەتان و منداڵبوون لە ئاكرێ بە نەشتەرگەری كیسێكی گەورە لە سكی كچێك دەرهێنرا. 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ئاكرێ لەوبارەیەوە دەڵێت :نەشتەرگەرییەكی زۆر دەگمەن و گەورە بوو.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاكرێ لە بڵاویكردەوە و رایگەیاند :نەشتەرگەرییەكی زۆر گەورە و دەگمەن بۆ كچێكی تەمەن 21 ساڵ ئەنجامدرا كە جۆری نەشتەرگەرییەكە لادانی كیسێكی زۆر گەورە بوو بە قورسایی زیاتر لە شەش  كیلۆگرام. 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،نەشتەرگەرییەكە بێ بەرامبەر بۆ كچە تەمەن بیست و یەك ساڵییەكە كراوە و كیسەكە لەسەر هێلكەدانی لادراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.