Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:22

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ جەژنی رەمەزان دەكرێت

کوردستان TV
100%

لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزان، موسڵمانان ئامادەكاری بۆ جەژن دەكەن و دەست دەكەن بە كڕین و دابینكردنی پێداویستییەكان و خۆیان بۆ پشوویەك لە دوای مانگێك بەرۆژووبوون ئامادە دەكەن.
نەریتی دانیشتوانی ھەرێمی كوردستان وەك نەریتی زۆرینەی موسڵمانانی جیھان ئەوەیە كە لە دوای بەرۆژووبوونی مانگی رەمەزان بۆ ماوەی سێ رۆژ خۆشی بگێڕن، بە جلوبەرگی نوێیەوە سەردانی یەكتر بكەن و مێزەكان بە چەرەزات، شیرینی و شەربەت بۆ میوانان بڕازێندرێتەوە.
بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لە مانگی رەمەزاندا، تا درەنگانی شەو كراوە دەبن و خەڵكێكی زۆر روو لە بازاڕەكان دەكات، هاوكات جگە لە بازاڕكردن، خەڵكێكی زۆر بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش لەسەر شۆستە و بەردەم چایخانەكان دادەنیشن.
هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریی بكات، هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەم بۆنەیەوە ماوەی پێنج رۆژ پشووی لەسەرجەم دامودەزگاكانی راگەیاندووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.