Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:29

یه‌كه‌م وڵاتی ئیسلامی رۆژی جه‌ژنی دیاری كرد

کوردستان TV
100%

وڵاتی ئه‌ندۆنیسیا به‌ فه‌رمی رۆژی شه‌مووی داهاتووی كرده‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ و نه‌بینینی مانگ له ئێواره‌ی ئه‌‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه‌.

حكوومه‌تی ئه‌ندۆنیسیا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌بینینی مانگ، بڕیاردرا سبه‌ی هه‌ینیش درێژكراوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بێت و دووسبه‌ی جه‌ژن بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆرێك له وڵاتان و فه‌له‌كناسان‌ پێشبینی ده‌كه‌ن سبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.