Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:37

به‌م ئێواره‌یه‌ نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌.

به‌ر له‌ رۆژئاوابوون، له‌ نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له‌ شاری هه‌ولێر به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته‌ 143 هه‌زار و 250 دینار، له‌ شاری سلێمانیش به‌ 143 هه‌زار و 300 بووه.

له‌ به‌غدای پایته‌ختیش به‌های دۆلار زیاتر دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئێستا 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ 142 هه‌زار و 900 دینار، له پارێزگای‌ به‌سڕه‌ی باشووری عێراقیش 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ 143 هه‌زار دینار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.