Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:34

دوای هه‌ڵهاتنی له‌ گرتووخانه‌.. ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی دیوانی وه‌قفی سوننی ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی دیوانی وه‌قفی سوننی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی توانیبووی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری به‌غدا ڕا بكات.

سه‌عد معه‌ن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: هێزێكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ، توانیان تۆمه‌تبار سه‌عد كه‌مبه‌ش له‌ شاری مووسڵ ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه‌‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی دیوانی وه‌قفی سوننی كه‌ به‌ تۆمه‌تی دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌ستگیركرابوو، توانیبووی دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌می ڕابردوو له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری به‌غدا ڕا بكات.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌هۆی ڕاكردنه‌كه‌ی سه‌عد كه‌مبه‌ش له‌نێو گرتووخانه‌، سزای به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌فسه‌ر و پۆلیسی ئه‌و بنكه‌یه‌ سه‌پاندبوو كه‌ ناوبراو لێی ڕای كردبوو.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌ ڕاكردنی سه‌عد كه‌مبه‌ش سه‌رۆكی پێشووی دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ گرتووخانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 8 ئه‌فسه‌ر و 18 پۆلیس ده‌ستگیركراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.