Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:37

به‌ ئۆتۆمبێل له‌ كه‌سێك ده‌دات و هه‌ڵدێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ ئۆتۆمبێل له‌ كه‌سێكی دابوو و دواتریش هه‌ڵهاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە هاووڵاتییەك بە ئۆتۆمبێل لێی دراوە و تۆمەتباری ڕووداوەكە هەڵاتووە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و كەشف و هێلكاری شوێنی ڕووداوەكە كرا و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستی پێ كرد .

ڕاشیگه‌یاند: دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیر بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا تۆمەتبار(د. ع. أ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 و 413 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.